جەنگی پایتەختەکان زیاتر لە نیو سەدەیە رووینەداوە

یاریگا –
ئەمشەو لە لووتکەی رکابەرێتیەکانی ئەم وەرزەی ئەورووپا هەردوو یانەی ئارسیناڵ و پاریس سانجێرمان کاتژمێر لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەڕێوەدەچێت.
کێبڕکێی نێوان هەردوو یانە پایتەختیەکەی لەندەن و پاریس، جگە لە بەدەستهێنانی نازناوەکە، بۆ هاتنەنێو ریزی گەورەکانی کیشوەرەکەیە. بەجۆرێک؛ تۆپچیەکان دەیانەوێت لە رێگەی یەکەمین نازناوەوە ناسنامەی ئەوروپیی خۆیان دەربەخەن، هەرچی کوڕانی باخچەی شازادەکانیشە دەیانەوێت بیسەلمێنن پاڵەوانبوونی وەرزی رابردوویان کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا جامەکەیان بەرزکردەوە، هەروا بە رێککەوت نەبوو.
پێگە و تۆڕەکانی تایبەت بە ئامار و تۆمارە مێژووییەکان دەریدەخەن کەمجار روویداوە دوو یانەی دوو پایتەختی جیاواز لە فیناڵدا جەنگی بەدەستهێنانی نازناوی (جامی ئەوروپای جاران) و چامپیۆنزلیگی ئێستا بکەن.
جاری یەکەم کە تۆپی پێ رووداوێکی وای بەخۆوە بینی لە ساڵی 1962 بوو لەنێوان بێنفیکا و ریال مەدرید کە تێیدا 5-3 بە سوودی پۆرتوگالییەکان کۆتایی هات.
چوار ساڵ دواتر، لایەنێکی دیکەی فیناڵەکە هەر ریال مەدرید بوو، بەڵام ئەوجارە بەرامبەر پارتیزانی سڕبی. تێیدا ئیسپانییەکان 2-1 براوەبوون.
دوایین جاریش هاندەر و هەوادارانی تۆپی پێ بینەری جەنگی نێوان دوو پایتەخت بووبێتن زیاتر لە نیو سەدە بەرلە ئێستابوو، بەدیارییکراویی ساڵی 1971 لەنێوان ئایاکس و پاناتینایکۆس کە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بۆ هۆڵەندیەکان بەسەر یۆنانیەکاندا کۆتایی هات.
ئەمشەو دەبێتە تەنها چوارەمین جار لە مێژوودا نوێنەری دوو پایتەخت لە فیناڵدا کێبرکێ دەکەن بۆ نازناوەکە.
4 – Tonight’s game between Paris SG & Arsenal will be just the fourth European Cup/#UCLfinal between clubs from two different capital cities, after:
Benfica v Real Madrid (1962)
Real Madrid v Partizan Belgrade (1966)
Ajax v Panathinaikos (1971)Capitalised. pic.twitter.com/atY0a4Rv9T
— OptaJoe (@OptaJoe) May 30, 2026



