ئینگلتەرافۆرمولا وەنگرنگترین

🎥 | نۆریس بۆ کۆڵوڵ: وەک داپیرم ئۆتۆمبێل لێدەخوڕیت

ئەستێرەکەی چێڵسی زۆر حەزی لە فۆڕمولا وەنە

یاریگا –

لاندۆ نۆریس، شۆفێری تیمی مەکلارن گاڵتە بە لێڤی کۆڵوڵ، بەرگریکاری چێڵسی دەکات.

تیمی مەکلارن ناوەندێکی تێکنۆلۆجی لە لەندەن کردووەتەوە، نۆریس سەردانی ناوەندەکەی کرد و هەریەکە لە رۆبێرتۆ سانچێز و کۆڵوڵ ڤیدیۆی گەیمی هاوتاسازی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی فۆڕمولا وەنیان کرد.

کۆڵوڵ حەزێکی زۆری بۆ فۆڕمولا وەن هەیە، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، خەریکی لێخوڕینی ڤیدیۆ گەیمی هاوتاسازی فۆرمولا وەنە و نۆریس گاڵتەی پێدەکات و دەڵێت، وەک داپیرم لێی ئەخوڕیت.

لە ڤیدیۆکەدا نۆریس داوا لە کۆڵوڵ دەکات، بە جوانی ستێرن بگرێت و وەک داپیری لێی نەخوڕێت، بەڵام ئەستێرەکەی چێڵسی دەڵێت، خاوەنی مۆڵەتی ئۆتۆمبێلی ئۆتۆماتیکە و نازانێت گێڕ نۆڕماڵ لێبخوڕێت.

دوور لە گاڵتەوگەپی یاریزانان، شەممە لە یاری قۆناخی پێشکۆتایی جامی FA چێڵسی بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاری دەکات و کۆڵوڵ و سانچێز بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button