ئه‌مریکاگرنگترین

📽️ | لیۆ مێسی گۆڵ و ئەسیستێکی جوانی بۆ مەیامی کرد

شینە شاهۆکان سەرکەوتن و مێسی پێنجەمی گۆڵی ئەم وەرزەی کرد

یاریگا –

لیۆنێل مێسی گۆڵێک و ئەسیستێکی بۆ ئینتەر مەیامی کرد س سێ خاڵی بۆ شینە شاهۆکان بەدەستهێنا.

لە یاری بەرامبەر کانساس سیتی لە خولی ئەمریکیدا، مەیامی بە ئەنجامی 2-3 یارییەکەی بردەوە. هەرچەندە دوای تێپەڕبوونی شەش خولەک، کانساس گۆڵی یەکەمی کرد، بەڵام مەیامی خێرا وەڵامی دانەوە و مێسی لە خولەکی 18 پاسێکی نموونەیی بە دیێگۆ گۆمێزدا و ئەنجامەکە یەکسانکرایەوە.

لە سەرەتای گێمی دووەمدا، مێسی پێنجەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی خولی ئەمریکادا کرد، دوای وەرگرتنی پاسێک لەلایەن دەیڤد رویز.

زیاتر لە 70 هەزار کەس ئامادەی یارییەکە بوون، ئەمەش بەرزترین رێژەی ئامادەبوونی هاندەرانە لە مێژووی کانساس سیتی و یاریگای ئاڕۆهێد.

شەممە لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولی ئەمریکیدا، مەیامی میوانداری ناشڤیڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button