ئینگلتەراگرنگترین

پرێمەرلیگ کات و رێکەوتی گەڕێکی چارەنووسسازی بڵاوکردەوە

پێدەچێت ئەم گەڕە بڕیار لەسەر پاڵەوانی وەرز بدات

یاریگا –

کات و رێککەوتی یارییە چارەنووسسازەکەی مانچێستەر سیتی لە بەرامبەر تۆتنهام هۆستێر لە پرێمەرلیگ دەستنیشانکرا.

بەهۆی بەشداریکردنی کەتیبەکەی پێپ گواردیۆلا لە جامی FA، یارییەکەی مان سیتی بەرامبەر تۆتنهام دواخرابوو.

دەستەی پرێمەرلیگ لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتی یارییەکەی دەستنیشانکرد و سیتیزنز لە 14ی مانگی داهاتوو دەبێتە میوانی تۆتنهام، تەنیا دوو رۆژ دوای یارییەکەی نێوان ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد.

بەم گۆڕانکارییە، یەکلاییبوونەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەگاتە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو. لە دوای گۆڕانکارییەکان، هاندەرانی سپێرز لە پلاتفۆڕمی ئێکس هیواخوازن یانەکەیان بە مان سیتی بدۆڕێت، ئەگەر دۆڕانەکەیان ببێتە هۆی شکستهێنانی ئارسیناڵ لە بردنەوەی پرێمەرلیگ.

ئەمە بەشێک لە پۆستی هاندەرانی تۆتنهامە لە پلاتفۆڕمی ئێکس

شتێکی سەیر دەبێت، ئەگەر لە سیتی ببەینەوە و نازناوەکە ببەخشینە ئارسیناڵ.

یەکێکی دیکە نووسیویەتی

62 هەزار هاندەر لە یاریگاکەمان هانی سیتی دەدەن..

مانچێستەر سیتی لە 11ی مانگی داهاتوو میوانداری فولهام دەکات و رۆژێک دواتر، ئارسیناڵ لە ئۆڵدترافۆرد دەبێتە میوانی مانچێستەر یونایتد کە لە هەمان رۆژیشدا، لیڤەرپوول لە ڤیلا پارک دەبێتە میوانی ئاستۆن ڤیلای هیواخواز بە گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

تەواوی یارییەکان بە کاتی هەولێرن.

یارییەکانی 11ی مانگی مایس/ئایار

فولهام V مانچێستەر سیتی – 14:30

بۆرنمس V برێنتفۆرد – 14:30

ئێڤرتن V شێفیڵد یونایتد – 14:30

نیوکاسڵ یونایتد V برایتن – 14:30

تۆتنهام V بێرنلی – 14:30

وێستهام یونایتد V لوتن تاون – 14:30

بۆرنمس V برێنتفۆرد – 14:30

وۆڵڤز V کریستال پاڵاس – 14:30

نۆتینگهام فۆرێست V چێڵسی – 19:30

یارییەکانی 12ی مانگی مایس/ئایار

مانچێستەر یونایتد V ئارسیناڵ – 18:30

یارییەکانی 12ی مانگی مایس/ئایار

ئاستۆن ڤیلا V لیڤەرپوول – 22:00

یارییەکانی 14ی مانگی مایس/ئایار

تۆتنهام V مانچێستەر سیتی – 22:00

یارییەکانی 15ی مانگی مایس/ئایار

برایتن V چێڵسی – 21:45

مانچێستەر یونایتد V نیوکاسڵ یونایتد – 22:00

بابەتی زیاتر

Back to top button