ئیتاڵیاگرنگترین

یوڤی یەک هەنگاو لە فلیپی ئاندرسن دوورە

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس تەواو نزیک بووەتە لە چنگخستنی فیلیپی ئاندرسنی بەرازیلی.

رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ بڵاوی کردووەتەوە خانمەپیرەکە تەنها یەک هەنگاو دوورە لە گواستنەوەی فیلیپی بەڕازیلی و یانەی لازیۆ.

رۆمانۆ زانیاریی زیاتری داوە لەو بارەیەوە و جۆری گواستنەوەکەی ئاشکرا کردووە کە  یوڤی وەک یاریزان ئازاد ئەو یاریزانە لە پایتختەوە بۆ تۆرین.

هاوکات دەڵێت یوڤێنتوس تەواوی داخوازییەکانی بە شێوەیەکی فەرمی ئاراستەی یاریزانە تەمەن ٣٠ ساڵانییەکە کردووە و بەم زووانە هەموو شتێک تەواو دەکرێت. ئێستا ڕێککەوتنە زارەکییەکان لە قۆناخی کۆتاییدان، ماوەتەوە وردەکارییەکان و تا بە تەواوەتی رابگەیەندرێت.

فلیپی کە لە پێگەی دوو پێگەی یاریگا، ناوەڕواستی هێرشبەریی و باڵی هێرشبەریی دەتوانێت یاریی بکات، یەکێکە لە ئایکۆنە دیارەکانی ئەم ساڵانەی دوایی شینپۆشەکانی پایتەخت. بۆ یەکەم جار لە ٢٠١٣ پەیوەندی پێوە کردن و پێنج ساڵ لەوێ مایەوە پێش ئەوەی روو بکاتە یانەی وێستهامی ئینگلیزی کە تا ٢٠٢١ یاری بۆ کردن. پاش ساڵێک لە بە خواستن ناردنی بۆ پۆرتۆ، ناوبراو لە هەمان ساڵ گەڕایەوە بۆ لازیۆ و ئێستا کاپتنی یانەکەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button