ئیتاڵیا

کاسانۆ : ئالێگری واستەی هەیە، مۆرینهۆ تەواو بووە و لیاویش ئەوە نیە!

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ جارێکیتر بە لێدوانە سەرنجراکێشەکانی گەڕایەوە و بە راشکاوانەوە بۆچوونی خۆی لەسەر کۆمەڵێک پرسی خولی ئیتاڵی دەردەبڕێت.

کاسانۆ دوای یارییەکەی یۆڤی و فیۆرەنتینا کە تێیدا یۆڤی بە زەحمەت بردییەوە، لە کەناڵی رای یەکی ئیتاڵیەوە وتی

ئالێگری راهێنەرێکە تەنها لەبەر ئەوە لە کارەکەی ماوەتەوە گووایە راهێنەری بردنەوەی ناسناوە، کەچی سێ ساڵە هیچی نەبردووەتەوە. کاتی ئەوەیە دەبکرێت. دەبوو هەر پارساڵ دەبکرێت. یۆڤی 17 یاریزانی دەرەوەی ئیتاڵیای هەیە و 160ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە کەچی ناتوانن سێ پاسی دروست بەیەکەوە بدەن. جێگەی پێکەنینە ئالێگری دەڵێت تەنها دەیانەوێت بگەنە چامپیۆنزلیگ لە کاتێکدا بۆلۆنیا ، تۆپی پێیەکی جوان پێشکەش دەکەن و تەنها 1.5 ملیۆنیان خەرجکردووە. کەسیش لۆمەی ئالێگری ناکات. پیۆلی هەمیشە

کاسانۆ هاتە سەر چەند باسێکی دیکە و وتی

وەک راهێنەر، ئێستا مۆرینهۆ بە تەواوی کۆتایی هاتووە و چیتر توانای نەماوە. ئەو هەر هەمان کاری بەر لە 10 ساڵ دووبارە دەکاتەوە، ئەو یاری بە پاریدێس نەدەکرد و دەچوو بۆڤی لەبری پلیگرینی یاری پێدەکرد. بەڵام دی رۆسی ئەوەی نیشانی یاریزانەکانی دا کە هەموویان بەهێزن و کارێکی سەرسوڕهێنەر دەکات.

ئاگری قسەکانی کاسانۆ، رافایل لیاوی ئەستێرەی میلانیشی سوتاند و وتی

لیاو وادەزانێت کەسێکی بلیمەتە و هەندێک کەسیش هەروا سەیری دەکەن بەڵام من هەر لەسەر بۆچوونی خۆمم کە ئەو یاریزانێکی ئاساییە. بۆ پێنج مانگ و نیو نەیتوانی گۆڵێک بکات لە خولێکی لاوازی وەک ئیتاڵی. سەیری لاوتارۆ مارتینێز بکە ئەو ئێستا یاریزانێکی گەورەی جیهانییە، شەڕ دەکات بۆ تۆپ، گۆڵ دەکات، گۆڵ دروست دەکات و یارمەتی تیمەکەی دەدات. ئەو سەرکردەیە بە هەموو شێوەیەک.

 

رافایل لیاو لە تویتەر وەڵامی کاسانۆی دایەوە بە چەند ئیمۆجییەک کە هێمای گەمژەیی دەدەن

 

بابەتی زیاتر

Back to top button