ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماگپایز رامسدەیڵی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت ئارۆن رامسدەیڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی ئارسیناڵ جێبهێڵیت.

ماڵپەڕی Give Me Sport، نیوکاسڵ یونایتد، رامسدەیڵی گۆڵپارێزی ئارسیناڵی کردووەتە ئامانج و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو، بەشێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ دەیڤد رایای ئیسپانی و گۆڵپارێزی پێشووی برێنتفۆرد واژۆ کرد، بەو هۆیە گۆڵپارێزە ئینگلیزەکە خرایە سەر کورسی یەدەک.

رامسدەیڵ لەسەر کورسی یەدەکی گەنەرز

گەنەز بڕیاریداوە لە مێرکاتۆی هاوینە، گرێبەستەکەی رایا لە خواستنەوە بگۆڕیت بۆ هەمیشەیی، ئەمەش بەو واتایە دێت، پێویستە ئارۆن یانەیەکی دیکە بۆخۆی بدۆزێتەوە.

ئێدی هاوینی راهێنەری نویکاسڵ بە گۆڵپارێزەکە سەرسامە، پێشتریش بەیەکەوە لە بۆرنمس کاریان کردووە، ماگپایز هیوادارە بتوانێت یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکە رازی بکات، تا هاوینی داهاتوو پەیوەندییان پێوە بکات.

رامسدەیڵ لە هاوینی 2021 بە بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ لە شێفڵد یونایتدەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 89 یاری کردووە، 99 گۆڵی لێکراوە و لە 32 یاری تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە.

ئێدی هاو و رامسدەیڵ لە بۆرنمس

بابەتی زیاتر

Back to top button