ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایرن میونشن لەبارەی کیمیچ بیرکردنەوەی گۆڕاوە

یاریگا –

بایرن لەبارەی جۆشوا کیمیچ بیرکردنەوەی گۆڕاوە و نایەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری ببێت.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەوەی کیمیچ بەم دواییە لە باڵی بەگری ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە، بایرن میونشن بیرکردنەوەی گۆڕاوە و نایەوێت لەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت.

گرێبەستەکەی جۆشوا لە هاوینی 2025 کۆتایی دێت، بایرن نیازی وابوو ئەگەر کیمیچ ئامادە نەبێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، ئەوا لە هاوینی داهاتوو بیخەنە بازاڕی گواستنەوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی دواتر بەبێ بەرامبەر لەدەستی نەدەن.

کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن

بەڵام ئێستا یانەکە بیرکردنەوەی گۆڕاوە، کیمیچ لەم دواییە لە باڵی بەرگری ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە، هەر بەو هۆیە باڤارییەکان بڕیاریانداوە بەم زووانە دەست بە گفتوگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەن، هەموو هەوڵێکیش بدەن بۆ هێشتنەوەی.

لە ئیسپانیا بارسێلۆنا و لە ئینگڵتەڕاش یانەکانی مانچێستەر سیتی، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ چاودێری بارودۆخی یاریزانە تەمەن 29 ساڵانییەکە دەکەن، خۆیان ئامادەکردووە لە مێرکاتۆی هاوینە ئۆفەری خۆیان پێشکەش بە بایرن بکەن.

لەلای خۆیەوە یاریزانەکە دەیەوێت بزانێت کێ دەبێت بە راهێنەری داهاتووی یانەکە، ئەوکات بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات.

کیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن

بابەتی زیاتر

Back to top button