ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاسای یاری خاوێن تەنگی بە نیوکاسڵ هەڵچنیووە

یاریگا –

یاسای یاری خاوێن تەنگی بە نیوکاسڵ یونایتد هەڵچنیووە و بە نەچاری دەبێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت.

نیوکاسڵ بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە سەردەمی راهێنەرایەتی ئێدی هاو، نزیکەی 400 ملیۆن پاوەندی خەرجکردووە، ئالێکساندەر ئیساک و برونۆ گویمارێش لەو یاریزانەن، کە رەنگە یانەکە بەناچاری دەستبەرداریان ببێت.

ماڵپەڕی سەن بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت دۆخی دارایی نویکاسڵ بقۆزێتەوە و برونۆ بەدەستبهێنێت، پاریسییەکان ئامادەن پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن کە 100 ملیۆن پاوەندە.

جیا لە یانە فەڕەنسییەکە، لە ئینگڵتەڕاش یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ بە وردی چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن و نیازیان وایە ئۆفەری پێشکەش بکەن.

لەلایەکی دیکە ئالێکساندەر ئیساکی سویدیش یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی ئێدی هاو ترسی هەیە لەدەستی بدادت، گەورەکانی پرێمەرلیگ خۆیان بۆی مات داوە و چاوەڕێی مێرکاتۆی هاوینەن تا کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button