ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فۆدن باشترین یاریزانی مانچێستەر سیتی دیاری دەكات

هالاند و دی برۆین نییە..

یاریگا –

فیڵ فۆدن، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باشترین و كاریگەرترین یاریزانی یانەكەی دیاری دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤێلای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا فیل فۆدن توانی سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 46,62,69 بكات و گۆڵەكەی دیكەش لەلایەن رۆدری تۆماركرا.

لە لێدوانەكانی دوای یارییەكەدا فۆدن ستایشی ئاستی رۆدری كرد و گوتی:

من ناتوانم بە وشە وەسفی ئەو پیاوە بكەم، دەتوانێت هەموو شتێك بكات، بەڕای من ئەو بە رێژەی %100 باشترین یاریزانی ناوەڕاستی جیهانە، هەموو شتێك دەكات، هەمیشە گۆڵ دەكات و دەتوانێت لە نزیك ناوچەی سزا یاریزان ببڕێت.

من هیچ لاوازییەك لە شێوازی یاریكردنیدا نابینم، بەڕای من گرنگترین یاریزانی مانچێستەر سیتیە، كاتێك نەبێت جیاوازییەكی گەورە درووست دەكات.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتیش بە 67 خاڵ لە پلەی دووەم و سێیەم دێن، لە كاتێكدا رێدز یارییەك كەمتری كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button