ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

لێدوانەكانی گواردیۆلا دەربارەی كێبڕكێی نازناوی پرێمەرلیگ

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر ئاستۆن ڤێلا و كێبڕكێی نازناوی پرێمەرلیگ دەكات.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاستۆن ڤێلای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 31ی پرێمەرلیگ.

لەو یارییەدا فیل فۆدن توانی سێ گۆڵ لە خولەكەكانی 46,62,69 بكات و گۆڵەكەی دیكەش لەلایەن رۆدری تۆماركرا.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی بی بی سی، پێپ گوتی:

بەڕاستی یارییەكی باشمان ئەنجامدا، لە ڤێلا پارك ئەوان لە ئێمە باشتر بوون، ئەمڕۆش ئێمە باشتر بووین.

هەلی زۆرمان درووستكرد و زۆرمان بەفیڕۆ دا، دەمانتوانی گۆڵی زیاتر بكەین، بەڕاستی تیمەكە لەگەڵ فۆدن، رۆدری و گرێلیش و دۆكو چاك بوو.

دەربارەی كێبڕكێی نازناوی پرێمەرلیگ راهێنەرەكەی سیتیزن گوتی:

ئەوان خاڵی زیاتریان لە ئێمە هەیە، بۆیە ئەوان پاڵێوراون، بەڵام بۆ ئێمە گرنگە سەربكەوین بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، نزیكین لەوە، گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو لەبەر زۆر هۆكار گرنگە، بردنەوە لە ئاستۆن ڤێلا هەنگاوێكی گرنگ بوو.

ئارسیناڵ بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی و لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتیش بە 67 خاڵ لە پلەی دووەم و سێیەم دێن، لە كاتێكدا رێدز یارییەك كەمتری كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button