ئینگلتەرا

چێڵسی بەرگری لە کۆنەر دەکات

یانەی چێڵسی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە بۆ پاڵشتیکردن لە کۆنەر گالاگەری   یاریزانی یانەکەیان.

کۆنەر رووبەرووی شەپۆلێکی توندی رەخنە و سوکایەتی بووەتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە یارییەکەی بێرنلی کە خوێندنەوەیەکی رەگەزپەرستییانە بۆ هەڵوێستێکی کراوە.

ئەمڕۆ چێڵسی بەییانامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

چێڵسی ئاگاداری ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە لە رۆژی شەممەوە لەدوای یارییەکی بێرنلی لە سۆشیاڵ میدیاکان بڵاوکراوەتەوە و لە قەبارەی خۆی گەورەترکرا. ئەم رێژەی سوکایەتی و ناوزڕاندنە کە رووبەرووی کۆنەر گالاگەر بووەتەوە بە هیچ جۆرێک مایەی قبوڵ نیە. ئێمە شانازی بە هەمەرەنگی خۆمان دەکەین کە هەمیشە بەخێرهاتنی هەموو کەسێک دەکەین  لە  کلتور  کۆمەڵگا جیاوازەکان.

 

دیمەنی رووداوەکە کە وا دەردەکەوێت کۆنەر نەیەوێت تەوقە لەگەڵ منداڵێکی پێست رەش بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button