ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا بە توندی وەڵامی رۆی کین دەداتەوە؛ هالاند سوپەرە

''کەمی دروستکردنی دەرفەتەکان، هۆکاری کەمی گۆڵەکانن''

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی پاڵپشتی ئێرلینگ هالاند دەکات و دەڵێت؛ ئێستا باشترین هێرشبەری جیهانە.

لە دوای لێدوانەکانی رۆی کین، ئەفسانەی مانچێستەر یونایتد لە دژی هالاند، گواردیۆلا بە توندی وەڵامی دایەوە و بەرگری لە ئێرلینگ کرد.

هالاند لە وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ 36 گۆڵی کرد، لە دوای یاری رابردووی سیتی بەرامبەر ئارسیناڵ، رۆی کین روونیکردەوە، ئێستا هالاند وەک یاریزانێکی پلەکانی خوار پرێمەرلیگ دەردەکەوێت. کین بەمشێوەیە قسەی بۆ سکای سپۆرتس کرد

بەشێوەیەکی گشتی یاریکردنی هالاند خراپە، نەک تەنیا لەم یارییەدا. پێویستە ئاستی خۆی بەرەوپێش ببات، ئێستا وەک یاریزانێکی پلە سێی ئینگلتەرا دەردەکەوێت.

بەڵام گواردیۆلا هەرزوو وەڵامی دایەوە و بەرگری لە هالاند کرد، کە تاوەکو ئێستا 18 گۆڵی کردووە

هالاند باشترین هێرشبەری جیهانە، وەرزی رابردوو یارمەتیداین سێیانە ببەینەوە. کەمی دروستکردنی دەرفەتەکان، هۆکاری کەمی ژمارەی گۆڵەکانی هالاندە. بە وردی سەیری یارییەکەی ئارسیناڵم کرد، نەمانتوانی تۆپ بگەینینە هێڵی پێشەوە، بۆیە هالاند یاریزانێکی سەرسووڕهێنەرە.

مان سیتی بە جیاوازی سێ خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ لە پلەی سێیەمی پرێمەرلیگدا دێت و ئەمشەو لە یاریگای ئیتیحاد بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button