گرنگترینیاریگا

پێشهاتێکی نوێ؛ ئێمباپێ جنێوی بە ئێنریکی داوە

یاریگا –

تا دێت پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و ئێنریکی زیاتر ئاڵۆز دەبێت، دوای ئەویە لە یاریی رابردووی یانەکەیان ئێمباپێی لە یاریگا هێنایە دەرەوە، هێرشبەرە فڕەنسییەکە قسەی ناشرینی بەرامبەر راهێنەرەکەی کردووە.

رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، بە تەواوەتی لویز ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان و کیلیان ئێمباپێ پەیوەندی نێوانیان ئاڵۆز بووە، لە یاریی یەکشەممەی رابردوو بەهۆی ئەوەی لە خولەکی 64 لە یاریگا هێنابوویە دەرەوە، ئێمباپێ چەند قسەیەکی کردووە، دەرکەوتووە جنێوی بە ئێنریکی و خێزانەکەی داوە.

رۆژنامە فڕەنسییەکە ئاشکرایکردووە، کەسانی دەوروبەری ئێمباپێ پێیانوایە ئێنریکی بەهیچ شێوەیەک رێز لە کیلیان ناگرێت و هیچ پێزانینێکی بۆ هەست و سۆزی ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە نییە، لەوەتە ئێمباپێ بە یاریزانان و راهێنەری یانەکەی گوتووە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکە بەجێدەهێڵێت، لە هیچ یارییەک 90 خولەک یاریی نەکردووە، یەدەک بووە یان لە نیوەی دووەم هاتووەتە دەرەوە.

ئێمباپێ بڕیاریداوە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی پاریس سانجێرمان بەجێبهێڵێت و بە گرێبەستێکی ئازاد رووبکاتە ریزەکانی ریال مەدرید، بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئیسپانیا و فڕەنسا، ئەو هێرشبەرە فڕەنسییە لەسەر هەموو شتێک لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و پێش دەستپێکی یۆرۆ گرێبەستەکەی رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button