ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانەکانی چێڵسی داوای شوێنگرەوەی پۆچێتینۆ دەکەن

یاریگا –

ئەنجامە خراپەکانی چێڵسی دواجار یاریزانەکانیشی هێنایە دەنگ و وا بسا دەکرێت لە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەیان گفتوگۆیان کردووە.

شەممەی رابردوو بلووز بەرامبەر بێرنلی کە ئێستا لە ناوچەی دابەزینە، نەیتوانی لەنێو ستامفۆردبریج سوود لە یاریگا و هاندەرەکانی ببینێت و کەوتە داوی یەکسانبوونێکی بە تامی شکستەوە کاتێک بەرانبەر کوڕانی ڤینسنت کۆمپانی ٢-٢ کۆتاییان بە یارییەکە هێنا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی HITCی ئینگلیزی، هەندێک لە یاریزانەکانی چێڵسی بە گەورە بەرپرسانی یانەکەیان راگەیاندووە کە پێیان باشە کۆتایی ئەم هاوینە شوێنی ماوریسیۆ پۆچەتینۆ بە راهێنەرێکیتر بگۆڕدرێت.

یانە لەندەنییەکە پاش ئەوەی وەرزی رابردوو لەژێر سەرپەرشتی سێ راهێنەری جیاوازدا تۆماس توخێل، گراهام پۆتەر و فرانک لامپارد نەیانتوانی روخساری کێبڕکێکارێکی راستەقینە پیشان بدەن، پۆچەتینۆی ئەرجەنتینیان لە مانگی مایۆی ٢٠٢٣ بۆ پۆستەکە هێنا بەڵام ناوبراویش تا ئێستا جگە لەوەی لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا گەشتووەتە پێش کۆتایی، نەیتوانیوە چێڵسی بکاتەوە بە ژمارەیەکی قورس لە ئاستی خولی ناوخۆیی و دوای ٢٨ هەفتە، لە پلەی ١١ی پریمەرلیگ گیرساونەتەوە.

هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوەی سەرەوە، تۆد بۆیلی و بەرپرسانی یانەکە ئێستا بە دوای راهێنەری گونجاودا دەگەڕێن کە هاوین بیهێننە لەندەن بۆ شوێنەکەی ماوریسیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button