ئیسپانیاگرنگترین

ئێندریک ریال مەدرید جێدەهێڵێت؟

یاریگا –

ریال مەدرید لەپلانیدا نییە دەستبەرداری ئێندریک ببێت.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بەهیچ شێوەیەک ریال مەدرید بیری لەوە نەکردووەتەوە بەشێوەی خواستن ئێندریک بە پاڵمێراس یان هەر یانەیەکی دیکە بدات.

مێرێنگی تەنانەت یاریزانەکە نانێرێتە تیپی دووەم، لە مانگی تەمموز راستەوخۆ پەیوەندی بە تیپی یەکەمی یانەکە دەکات، ئەمەش بەپێی ناوەڕۆکی ئەو گرێبەستەی لە دێسێمبەری 2022 لەسەری رێککەوتن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، کە گوایە ریال مەدرید دەیەوێت بەهرەمەندە بەرازیلییەکە بەشێوەی خواستن بدات بە یانەیەک.

ریال مەدرید بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە تەمەن 17 ساڵانییەکەی لە پاڵمێراسەوە گواستوەتەوە ریزەکانی، پاش سێ مانگی دیکە پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button