ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ئامادە نەبوونی دوو یاریزانی بۆ یارییەکەی ئارسێناڵ راگەیاند

یاریگا –

گواردیۆلا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئارسێناڵدا ئامادە نەبوونی دوو یاریزانی یانەکەی بۆ ئەو یارییە راگەیاند.

پیپ گواردیۆلا، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لەبارەی یاریزانە پێکراوەکانی یانەکەی گوتی :’ئێدەرسن هەندێک باشتر بووە، مانوێل ئاکانجی تەواو ئامادەیە و %100 بۆ یارییەکەی ئارسێناڵ ئامادە دەبێط، بەڵام کایل وۆکەر و جۆن ستۆنز بۆ ئەو یارییەی یەکشەممە ئامادە نابن’.

کەناڵی سکای سپۆرتسی بەریتانی رایگەیاندووە، هەرییەکە لە کێڤن دێ برۆین و جاک گرێلیش و ئێدەرسن بەشداریی راهێنانەناکنی ئەمڕۆی مانچێستەر سیتییان کردووە و ئەو دوو یاریزان و گۆڵپارێزە بۆ یارییەکەی یەکشەممە بەردەست دەبن.

رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 06:30ـی ئێوارە مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد لە یاریی لوتکەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگ میوانداریی ئارسێناڵ دەکات.

مانچێستەر سیتی رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو لە قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی ریال مەدرید و ئامادەبوونی وۆکەر و ستۆنز بۆ ئەو یارییە دیار نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button