ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جۆرجینیۆ خەون بە یاریکردن بۆ بارسێلۆنا دەبینێت

یاریگا –

جۆرجینیۆی ئیتاڵی دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یاریکردن بۆ بارسێلۆنا خەونێکی لەمێژینەی جۆرجینیۆیە، یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندی با بارسا بکات، دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی تیپەکەش ئەو یاریزانەی خۆشدەوێت.

جۆواو سانتۆسی بریکاری کارەکانی یاریزانە ئیتاڵییەکە لە نوێترین چاوپێکەوتنی کە سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئاشکرایکردووە، جۆرجی زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر پەیوەندی بە لالیگا بکات، بەتایبەت ئەگەر درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ بەسەردەچێت، تا ئێستا گفتوگۆی بۆ نوێکردنەوەی نەکردووە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.

یانە کاتالۆنییەکە لە هاوینی رابردووەوە لەسەر داوای چاڤی هێرناندێز، پلانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە داناوە، چاڤی یاریزانەکەی وەک شوێنگرەوەیەکی گونجاوی سێرجیۆ بۆسکیتس دەبینی.

بۆیە بارسا دەتوانێت سود لەو دەرفەتە وەربگرێت، لە هاوینی داهاتوو بەگرێبەستێکی ئازاد یاریزانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی و هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی پێ تۆکمە بکات.

جۆرجینیۆ لە مانگی یەکی ساڵی 2023 لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، بە درێسی گەنەرز بەشداری 44 یاری کردووە، یەک گۆڵ و دوو ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button