ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

کرووس گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەکاتەوە

یاریگا –

کرووس گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەکاتەوە و تاوەکو هاوینی 2025 لە مەدرید دەمێنێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، تۆنی کرووس و ریال مەدرید لە گفتوگۆدان و گەیشتوونەتە رێککەوتن گرێبەستەکەی نێوانیان بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکەنەوە، کرووس تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستەکەی درێژ دەکاتەوە، کە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

کرووس دوای ئەوەی وازی لە یاریی نێودەوڵەتی هێنا، مانگی رابردوو لە بڕیارەکەی پەشیمان بووەوە و جارێکی دیکە درێسی مانشافتی پۆشییەوە و هاوینی داهاتووش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداریی یۆرۆی 2024 دەکات.

کرووس هاوینی 2014 لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدرید کردووە و لە 455 یاریدا 28 گۆڵ و 96 ئەسیستی بە درێسی لۆس بلانکۆس کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button