ئه‌مریکاگرنگترین

ئۆلیڤیێ جیرو لەگەڵ یانەی داهاتووی گەیشتنە ڕێكکەوتن

یاریگا –

لە کۆتاییدا ئۆلیڤیێ جیرو لەگەڵ یانەی داهاتووی گەیشتنە ڕێککەوتن و ئەستێرە ئەزمووندارەکەی ئەیسی میلان ئیتاڵیا جێ دەهێڵێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاوی کردەوە، یانەی لۆس ئانجڵس ئێف سی ئەمریکی گەشتووەتە ڕێککەوتنی زارەکیی لەگەڵ جیرو بە گرێبەستێک کە ماوەکەی تا زستانی ٢٠٢٥ دەخایەنێت.

رۆمانۆ نووسیویەتی دوای ئەو خواستەی یانە ئەمریکیەکان لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو پیشانیان دا و، دوای ئەو گرێبەستە فەرمییەی هەفتەی رابردوو بۆ یاریزانەکەیان نارد، هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێكکەوتنێکی سەرەتایی. ئەگەرچی هێشتا هیچ شتێک واژۆ نەکراوە، بەڵام زۆر نزیکە لە ڕوودانی.

جیرۆ لە هاوینی 2021 بەبڕی 2.85 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، بە درێسی یانە ئیتاڵییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 121 یاری کردووە، 46 گۆڵی کردووە و 20 گۆڵیشی درووستکردووە.

تۆڕی هەواڵی یاریگا پێشتر لە ڕووماڵەکانیدا پشتبەست بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو، بۆ خوێنەرانی ئەم بابەتەی خستووەتە ڕوو:

یانەیەکی ئەمریکی لەگەڵ جیرو لە گفتوگۆدایە

بابەتی زیاتر

Back to top button