ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترینیۆرۆی 2024

ناگلسمان باس لە بەشداریكردنی نۆیەر لە یۆرۆی داهاتوو دەكات

یاریگا –

جولیان ناگلسمان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر بەشداریكردنی مانوێل نۆیەر لە یارییەكانی یۆرۆی داهاتوو داوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نۆیەر تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە مەشق و راهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەكرد، لە دوای ئەو پێكانە نۆیەر لە پلانەكانی راهێنەرە ئەڵمانیەكە چووەتە دەرەوە.

بەڵام ناگلسمان دووپاتیكردەوە لە یۆرۆی داهاتوودا گۆڵپارێزەكەی بایرن میونشن گۆڵپارێزی سەرەكی دەبێت.

لە لێدوانێكیدا كە فابریزیۆ رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، ناگلسمان گوتی:

ئایا لە یۆرۆی داهاتوو، نۆیەر گۆڵپارێزی سەرەكی دەبێت؟ ئێمە بڕیاری كۆتاییمان لەسەر ئەم بابەتە داوە.

بەداخەوە نۆیەر لە دوایین پشووی نێودەوڵەتی پێش پاڵەوانیەتییەكە تووشی پێكان بوو، بەڵام ئەوە تەنیا فشارێكە و بۆ ماوەی 10 رۆژ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە، بۆیە بڕیارەكەم ناگۆڕم.

لە دوای پێكانەكەی نۆیەر پێشبینی دەكرا تێر شتیگن گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا ببێتە گۆڵپارێزی سەرەكی ئەڵمانیا لە یۆرۆی داهاتوو.

لە چەند رۆژی داهاتوودا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دوو یاری دۆستانەی ئامادەكاری بەرامبەر هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا و هۆڵەندا دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button