ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆڕووسیا دۆرتموند بڕیار لەسەر سانچۆ دەدات

زەردەواڵەکان سانچۆیان بە مەرج دەوێت

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند دەیەوێت گرێبەستی جەیدن سانچۆ بکاتە هەمیشەیی، بەڵام بە مەرج.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی، لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو، بە خواستن گەڕایەوە دۆرتموند، ئەمەش دوای دروستبوونی ناکۆکی قووڵ لەگەڵ ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد.

تۆڕی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، دۆرتموند ئامادەیە جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ سانچۆ واژۆ بکات، بەڵام ئامادەنین 73 ملیۆن پاوەند خەرج بکەن.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، دۆرتموند ئامادەیە تاوەکو 30 ملیۆن پاوەند لە گواستنەوەی سانچۆ خەرج بکات. هەرچەندە دوو ساڵ بەر لە ئێستا، سانچۆ بەبڕی 73 ملیۆن پاوەند لە دۆرتموندەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد.

ئێستا بە سەرپەرشتی سێر جیم راتکڵیف، سەردەمێکی نوێ لە مانچێستەر یونایتد دەستیپێکردووە، بۆیە هەڵوێستی یانەکەی ئۆڵدترافۆرد لەبارەی سانچۆوە روون نییە.

سانچۆ لە کۆی 10 یاری لەگەڵ دۆرتموند، تەنیا دوو گۆڵی کردووە و دوو ئەسیستیشی هەیە. دوا گۆڵیشی لە بەرامبەر ئایندهۆڤن بوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button