ئیسپانیا

رۆدریگۆ تری خستووەتە دڵی مەدرید

ئامارەکانی ئەم دواییەی رۆدریگۆ گۆیس بوونەتە مایەی ترس و دڵە راوکێی ریاڵ مەدرید.

پلانی ستراتیجی مەدرید بۆ دروستکردنی پێکهاتەیەکی گەنج و کاریگەر زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت بەڵام دابەزینی ئاستی رۆدریگۆ رەنگە مەدرید ناچار بە پێداچوونەوە بکات.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لەم وەرزەدا بە باشی دەستی پێکرد بە جۆرێک، لە مانگی 11/11 تاوەکو 12/17 بەشداری لە پێنج یاریدا کرد، لەو ماوەیە شەش گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبوو کە دواین یارییان بەرامبەر ڤیاریاڵ بوو. بەڵام لەدوای ئەوەوە هەمووشتێک گۆڕا.

رۆدریگۆ لەوکاتەوە تا یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ئۆساسۆنا بەشداری لە 12 یاریدا دیکە کردووە و تەنها یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی هەیە لە کاتێکدا  لە 10 لەو یارییانە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە.  لە قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانەکانیش لە یاری چوون و هاتن بەرامبەر لایپزیگ رۆڵێکی ئەوتۆی نەبوو.

پلانی هێرشبەردنی مەدرید هەمیشە ئەوە بووە بە هاتنی ئێمباپێ، هەریەک لە رۆدریگۆ، ڤینیسیوس و ئێمباپێ ببنە سیانییەکی ئاگرین هاوشێوەی بەنزیمە، بەیڵ و رۆناڵدۆ بەڵام ئەگەر ئەو یاریزانە ئاستی خۆی نەدۆزێتەوە رەنگە لە ئێستاوە ئەو پلانەیان هەرەس بهێنێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button