ئینگلتەرایاریگا

ڤیدیۆ | سەدان موسڵمان بۆ جاری دووەم لە یاریگای ئیتیحاد بەربانگیان کردەوە

یاریگا –

بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک سەدان موسڵمان لەناو یاریگای ئیتیحادی یانەی مانچێستەر سیتی بەربانگیان کردەوە و نوێژی ئێوارەیان کرد.

دوێنێ پێنجشەممە (14ـتی مارس/ئاداری 2024) زیاتر لە 500 موسڵمان بۆ ساڵی دووەم لەسەریەک لە یاریگای ئیتیحاد لە شاری مانچێستەر بەربانگیان کردەوە و لەناو یاریگاکە بانگی ئێوارە درا و موسڵمانەکان بەیەکەوە نوێژی ئێوارەیان کرد.

لەوەتەی ساڵی 2013 لە مانگی رەمەزان لە زۆربەی شارەکانی بەریتانیا لە رێگای رێکخراوی رەمەزان تێنت فێستیڤاڵی بەربانگی کراوە بەڕێوە دەچێت، کە لەم ساڵانەی دوایی لە چەند یاریگایەکی بەناوبانگی یانەکانی پرێمەرلیگ موسڵمانان ئامادە دەبن و بەیەکەوە بەربانگ دەکەنەوە.

ساڵی رابردوو لە مانگی رەمەزان لە یاریگاکانی وێمبلی و ستافمۆرد بریدج و چەند یاریگایەکی دیکەی گەورەی ئینگلتەرا موسڵمانان بەربانگیان کردەوە و لەناو یاریگاکان بانگی ئێوارە درا.

بابەتی زیاتر

Back to top button