ئه‌مریکاگرنگترین

مێسی بەهۆی پێکانەوە لە یاریی داهاتووی ئینتەر مەیامی بێبەش دەبێت

یاریگا –

مێسی بەهۆی ئەو پێکانەی لە دوایین یاریی یانەکەی تووشی بوو، لە یاریی داهاتووی ئینتەر مەیامی بەرامبەر دی سی یونایتد بێبەش دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریی بەرامبەر لە یاریی بەرامبەر ناشڤیل کە ئینتەر مەیامی 3-1 بردنەوەی بەدەستهێنا، لیۆنێل مێسی لە خولەکی 50 تووشی پێکان بوو نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و یاریگای بەجێهێشت کە لیۆ لەو یارییە گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد.

تاتا مارتینۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی دوای یارییەکە لەبارەی پێکانەکەی مێسی گوتی :’هەوڵماندا یارییەکە تەواو بکات، بەڵام هەستی بە باشی نەدەکرد، بۆیە نەمانویست سەرکێشی بکەین و وەکو هەنگاوێک بۆ پاراستنی لە پێکانی قورس لە یاریگا هێنامانە دەرەوە، نازانم بۆ یارییە شەممە چی روودەدات، بەڵام هەست دەکەم پێویستە بۆ ئەو یارییە بەبێ مێسی خۆمان رابهێنین’.

رۆژی شەممە کاتژمێر 21:00 (بە کاتی هەولێر) ئینتەر مەیامی لە خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS دەبێتە میوانی دی سی یونایتد، بە رێژەیەکی زۆر پێشبینی دەکرێت لیۆ نەتوانێت بەشداریی ئەو یارییە بکات، کە دوای ئەو یارییە لیۆ پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئارجێنتیناوە دەکات بۆ ئەنجامدانی دوو یاریی هەڵبژاردەکەی.

مێسی (36 ساڵان) لەم وەرزە لەگەڵ ئینتەر مەیامی لە 5 یاری 5 گۆڵ و 2 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button