ئیسپانیا

فەرمی | رافایێل بێنیتێز لە راهێنەرایەتی سێلتا ڤیگۆ دوورخرایەوە

یاریگا –

بەفەرمی رافایل بێنیتیز بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە راهێنەرایەتیکردنی سێلتاڤیگۆ دوورخرایەوە.

یانەی سێلتاڤیگۆی ئیسپانی بەفەرمی بڕیاری دوورخستنەوەی رافایل بێنیتیز راهێنەری ئیسپانی یانەکەی راگەیاند، کە لە دوایین یاریی سێلتاڤیگۆ لە لالیگا 4-0 دۆڕا و هێندەی دیکە لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەکان نزیکبووەوە.

سێلتاڤیگۆ بە کۆکردنەوەی 24 خاڵ لە پلەی حەڤدەمی لالیگا دێت و لەکۆی 28 یاری تەنیا پێنج بردنەوەی بەدەستهێناوە و تووشی 14 شکست بووە، سێلتاڤیگۆ لە دوایین پێنج یاریی لە لالیگا تووشی سێ دۆڕان بووە و تەنیا بردنەوەیەکی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button