ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا ریمۆنتادای بەسەر سێلتا ڤیگۆ کرد

یاریگا

بارسێلۆنا لە گەڕی شەشەمی لالیگا میوانداری سێلتا ڤیگۆی کرد و توانی ریمۆنتادا بەسەر ئەو یانەیە بکات و یارییەکەی بە ئەنجامی 3-2 بردەوە.

یاریزانانی هەردوولا زۆر بە ووریایی دەستیان بە یارییەکە کرد و تاوەکو خولەکی خولەکی 19 هەموو شتێک ئاسایی بوو، بەڵام لەم خولەکە یاریزانانی سێلتا ڤیگۆ گورزەکەی خۆیان وەشاند و یۆرگن لارسن توانی گۆڵی یەکەمی یاریگا لە دژی بارسێلۆنا بکات.

نیوەی یەکەم یاریزانانی بارسێلۆنا زۆر هەوڵیاندا بۆ ئەوەی پێش چوونە ژووری خۆگۆڕین، ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام هەموو هەوڵەکانیان بێ سوود بوون و نیوەی یەکەم لە بەرژەوەندی یانەی میوان کۆتایی هات.

نیوەی دووەمیش هاوشێوەی کۆتاییەکانی نیوەی یەکەم، یاریزانانی بارسێلۆنا هێرش لە دوای هێرشیان بردە سەر گۆڵی بەرامبەر، هەروەها جاڤی راهێنەریش هەندێ گۆرانکاری کرد بۆ ئەوەی قەرەبووی گۆڵەکە بکەنەوە، بەڵام هەموو ئەمانە بێ سوود بوون.

یاریزانانی سێلتا توانیان سوود لە هێرشێکی هەڵگەڕاوە ببین و لە خولەکی 76 یاگۆ ئاسپاس ئاسیستێکی بۆ ئاناستاسیۆس کرد و ئەو یاریزانەش گۆڵی دووەمی سێلتا ڤیگۆی کرد و هاندەرانی بارسێلۆنای شۆک کرد.

هەرچەندە تیپەکەیان لە ماوەی کەمتر لە 15 خولەک بۆ کۆتایی هاتنی یارییەکە بە دوو گۆڵ دواکەوت، بەڵام یاریزانانی بارسێلۆنا بێ هیوا نەبوون تاوەکو لە خولەکی 81 رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی توانی سوود لە ئاسیستێکی جواو فێلیکس ببینێت و گۆلێکی بۆ یانەکەی کرد و ئەنجامی یارییەکەشی بۆ گۆلێک کەمکردەوە.

یاریزانانی بارسا دوای ئەم گۆلە هیوای زیاتریان بۆ گەڕایەوە و هێرش لە دوای هێرشیان بۆ سەر گۆڵی بەرامبەر رێکخست و جارێکی دیکە لە خولەکی 85 رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار بکات و ئەنجامی یارییەکەشی یەکسانکردەوە.

هاندەرانی بارسێلۆنا هیوایان بە ریمۆنتادا هەبوو و لە خولەکی 89 گاڤی ئاسیستێکی بۆ جواو کانسێلۆی بەرگریکار کرد و ئەویش گۆڵی سێیەمی یانەکەی کرد و بۆ یەکەمجار یانەکەی لە یارییەکە پێشخست.

یارییەکە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات و ئەو یانەیە توانی پێنج بردنەوەی ئەم وەرزە تۆمار بکات و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 16 خاڵ، بلاوگرانا بە شێوەیەکی کاتی و بە یارییەک زیاتر پێشەنگی خولی ئیسپانیای بە ریال مەدرید چۆڵکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button