ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ناپۆلی نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لالیگا

یاریگا- یانەی ناپۆلی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ سێلتاڤیگۆ بۆ گواستنەوەی گابی ڤێیگا.

ڤێیگا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لە لالیگا نیشانیدا و هاوینی ئەمساڵ بووە ماوەیەی سەرنجی یانەکانی ئەورووپا.

سێلتاڤیگۆ پێشتر گرێبەستێکی ناپۆلی بە بڕی 33ملیۆن یۆرۆ رەتکردەوە بەڵام بەگوێرەی رێلێڤۆ، ئێستا هەردوو یانە رێککەوتوون لەسەر 36-37 ملیۆن یۆرۆ و یانە ئیسپانییەکە 10٪ی فرۆشتنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانەش وەردەگرێت. ئەمە جگە لە 5 ملیۆن یۆرۆ لە گۆڕانکارییەکان بەپێی ئاست و ئەنجام.

بەگووتەی سەرچاوەکە، سێلتاڤیگۆ دەیەوێت بەزوویی ئەو یاریزانە بفرۆشێت تاوەکو بەر لە تەواوبوونی بازاڕی گواستنەوە بە پارەکەی، گۆڵپارێزێک و هێرشبەرێک و ناوەڕاستکارێک بکڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button