ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول گرێبەست لەگەڵ دوو بەرپرسی کارگێڕی باڵا واژۆ دەکات

رێدز ئامادەکاری بۆ سەردەمی دوای کڵۆپ دەکات

یاریگا –

مایکڵ ئێدواردس، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی لیڤەرپوول جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەکەی مێرسیساید و ریچارد هیوزیش دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی لیڤەرپوول.

دوێنی دووشەممە، کۆبوونەوەی کۆتایی لە نێوان ئێدواردس و بەرپرسانی باڵای فێنوەی سپۆرتس گروپ (خاوەنی لیڤەرپوول) بەڕێوەچوو. پێشبینی دەکرێت ئێدواردس پۆستێکی باڵای پێبدرێت و هیوزیش دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی.

سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئێدواردس پۆستێکی باڵا لە گروپی کۆمپانیاکانی فێنوەی سپۆرتس وەردەگرێت و لە سەرووی هەموویەوە، کارە سەرەکییەکانی لیڤەرپوول لە پرێمەرلیگ بەڕێوەدەبات.

هەرچەندە سەرەتا ئێدواردس ئامادەنەبوو لە دوای یۆرگن کڵۆپ، بەرپرسیارەتی گەورە لە لیڤەرپوول بگرێتە ئەستۆ، بەڵام دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی فێنوەی گروپ و ئێدواردس لە بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ئێدواردس رازیبووە بگەڕێتەوە ئانفیڵد.

لە ماوەی رابردوودا، چێڵسی ئۆفەرێکی گەورەی خستە بەردەست ئێدواردس تاوەکو پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە وەربگرێت، بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.

یانەکانی پاریس سانجێرمان و ریال مەدرید هەوڵیاندا ئێدواردس رازی بکەن و بیکەنە بەڕێوەبەری وەرزشی، بەڵام ئێدواردس رەتیکردەوە.

جۆن دەبڵیو هێنری، خاوەنی گروپی فێنوەی سپۆرتس و مایک گۆردن، سەرۆکی کۆمپانیاکە هەوڵی زۆریان بۆ گەڕاندنەوەی ئێدواردسدا و ئامادەبوون هەموو کارێک لە پێناو گەڕانەوەی بکەن.

ریچارد هیوز، پێشتر بەڕێوەبەری هونەری بۆرنمس بووە و هەفتەی رابردوو، تەواوی کەیسەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلاییکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button