ئینگلتەراگرنگترین

لیڤەرپوول بەڕێوەبەرێکی پێشووی دەگەڕێنێتەوە و ئامادەکاری بۆ مێرکاتۆ دەکات

ئێدواردس پۆستێکی باڵاتر لە پێشوو وەردەگرێت

یاریگا –

مایکڵ ئێدواردس، بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی لیڤەرپوول نزیکە لە گەڕانەوە بۆ پۆستەکەی.

تۆڕی هەواڵی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئێدواردس لەسەر داوای خاوەنانی لیڤەرپوول، نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ئانفیڵد و لە ماوەی رابردوو، کۆبوونەوەی راستەوخۆی لەگەڵ گروپی کۆمپانیاکانی فێنوەی سپۆرتس کردووە.

ئێدواردس لەگەڵ مایک گۆردن، سەرۆکی فێنوەی سپۆرتس گروپ و یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری یانەکە، چەندین یاریزانی گەورەیان گواستەوە لیڤەرپوول.

ئێدواردس لە هاوینی ساڵی 2022 لیڤەرپوولی جێهێشت و جولیان وارد، شوێنی گرتەوە، بەڵام لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی هەمان ساڵ، دەستی لە کارکێشایەوە.

تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئێدواردس لە بۆستن، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای فێنوەی سپۆرتس کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکارییەکانی گەڕانەوەی کردووە.

مایکڵ ئێدواردس لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لە ساڵی 2016 بووە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەی مێرسیساید. لەگەڵ کڵۆپ نازناوی زۆریان بردەوە و چەندین یاریزانی شاراوەشی گواستەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button