ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا بە باشترین راهێنەری مانگی رابردوو دیاریکرا

یاریگا –

ئارتێتا بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاریکرا

کەمێک لەمەوبەر هەژماری فەرمی پرێمەرلیگ رایگەیاند، میکێل ئارتێتای ئیسپانی و راهێنەری ئارسیناڵ بە باشترین راهێنەری مانگی فێبرایەر/ شوباتی پرێمەرلیگ دیاریکراوە.

ئارسیناڵ لە مانگی شوبات لە پرێمەرلیگ 4 یاری کرد و هەر چوار یارییەکەی بردەوە، 3-1 بەرامبەر لیڤەرپوول، 6-0 بەرامبەر وێستهام، 5-0 بەرامبەر بێرنلی و 4-1 بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد.

هاوکات دوای تێپەڕینی 7 مانگ بەسەر دەستپێکی وەرزی نوێی خولەکە، بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا راهێنەرە ئیسپانییەکە خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی بەدەستهێنا.

ئارسیناڵ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 27 یاری 19 یاری بردووەتەوە، 4 یاری دۆڕاندووە و 4 یاریش یەکسانبووە، بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ و بەجیاوازی 2 خاڵ لەدوای لیڤەرپوولی پێشەنگ و خاڵێک لەدوای مان سیتی دووەم، پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button