ئینگلتەراگرنگترین

رێدناب: جگه‌ له‌ سه‌ڵاح هیچ یاریزانێك ناتوانێت له‌ مێسی و رۆناڵدۆ نزیك ببێته‌وه‌

ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی پرێمه‌رلیگ زۆر قورسه‌

یاریگا –

هاری ریدناپ راهێنەری پێشووی یانەكانی تۆتێنهام و پۆرتسمۆس هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌را ئاماژه‌ به‌ قورسی ركابه‌ری له‌سه‌ر نازناوی پرێمه‌رلیگ ده‌كات.

ریدناپ له‌ به‌شداریكردنی لە بەرنامەی 10ی کەناڵی یه‌كی  میسری گوتی، کاتێکی نایابم لەگەڵ زۆرێک لە یانەکان بەسەر برد، بەختێكی باشم هه‌بوو کە راهێنەری یاریزانە گەورەکانی وەک ریۆ فێردیناند و فرانک لامپارد بووم.

ئاماژەی بۆ ئەو قۆناخە کرد كه‌ له‌ یانه‌ی تۆتێنهام راهێنەری لوکا مۆدریچی ئەستێرەی کرواتی بوو گوتی، هاتمە تۆتێنهام و مۆدریچ لەگەڵمان بوو، وەک یاریزانی باڵی چەپ یاری دەکرد، منیش بۆ یەکەمجار بەرامبەر ئارسناڵ گواستمەوە بۆ هێڵی ناوەڕاست، زۆر دڵخۆش بوو و ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، باوەڕم وایە مۆدریچ دەتوانێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆی بدات، چونکە پیشەگەرێکی راستەقینەیە و زۆر گرنگی بە خۆی دەدات.

له‌ باره‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی پڕێمه‌رلیگ گوتی، رکابەرییەکە زۆر قورسە، ناکرێت چاوەڕێی  پاڵەوان بکەیت، چونكه‌ به‌ ئاسانی نازناوه‌كه‌ یه‌كلانابێته‌وه‌.

له‌باره‌ی محه‌مه‌د سەڵاح رایگه‌یاند، یاریزانێکی نایاب و پیشەگەرە و بەشێوەیەکی دروست دەژی و راهێنان دەکات، یاریزانێکی گونجاوە بۆ لیڤەرپوول، هەروەها نموونەیە بۆ هەموو پیشەگەرێک، ئه‌گه‌ر بۆ یاری مانچێسته‌ر سیتی بگه‌رێته‌وه‌ پێكهاته‌ی كلۆپ ئه‌وا یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباشی یانه‌كه‌ ده‌بێت خاڵی ئه‌رێنی بۆ كلۆپ زیاتر ده‌كات.

له‌باره‌ی یاری لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگ له‌ نێوان سیتی و رێدز له‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو گوتی، پێشبینی دەکەم یارییه‌كه‌ یەکسان بێت، هه‌ردوو تیپ یاریزانی باشیان هه‌یه‌، پێم وایه‌ سیتی بەهێزتره‌ ، بەڵام ئەستەمە لە یاریگای ئانفێڵد شکست بە لیڤەرپوول بهێنێت.

سەبارەت رۆیشتنی یۆرگن کلۆپ له‌ لیڤه‌رپوول راهێنه‌ره‌ ئینگلیزییه‌كه‌ گوتی،  لیڤەرپوڵ کاریگەری ئەم بڕیارە زۆر له‌سه‌ر دەبێت، چونکە راهێنەرێکی خاوەن کەسایەتییەکی نایاب و گونجاوە بۆ تیپەکە.

راشیگه‌یاند: کیلیان ئێمباپێ باشترین یاریزانی جیهانە ، بەڵام جگە لە محەمەد سەڵاح کەس ناتوانێت لە رکابەریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی نزیک بێتەوە، پێموانییە کەس ئەو کارە دووبارە بکاتەوە کە مێسی و رۆناڵدۆ کردوویانە، دەبینم هاری کەین لە هالاند باشترە، بەڵام سەڵاح جیاوازە لەو دووانە و ئەزموونی زیاتری هەیە.

ریدناپ دووپاتیکردەوە کە باشترین یاریزانی پرێمەرلیگ لەم كاته‌ فیل فۆدنی ئەستێرەی مانچێسته‌رسیته‌.

لە کۆتاییدا قسه‌كانی گوتی، پیپ گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە و پێشبینی دەکەم هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نازناوی یۆرۆی 2024 به‌ده‌ست بهێنێت،چونكه‌ كۆمه‌لێك یاریزانی زۆر باشی وه‌ك فۆدین و بێڵینگهامی هه‌یه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button