ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لایپزیگ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر لایپزیگ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لایپزیگ بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یاری چوون لە یاریگای لایپزیگ بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كوڕانی ئانچێلۆتی كۆتایی هات.

بۆ ئەو یارییە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە دەیڤد ئالابا، ئیدێر میلیتاو و تیبۆ كۆرتوا بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، چوامینی ، رودیگەر ، مێندی

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ،كروس، كاماڤینگا ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button