ئینگلتەراگرنگترین

بە ژمارە: زەرەرمەندترین یانەکانی پریمەریگ بەهۆی پێکانەوە

یاریگا –

ئامارێک لە بارەی ژمارەی پێکانی یاریزانی یانەکانی پریمەرلیگ کۆتایی بەو مشتومڕە دەهێنێت کام تیم لەم وەرزە تا ئێستا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەو هۆکارەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی سکای سپۆرتس پشتبەست بە زمانی ژمارە و داتا، یانەی نیوکاسڵ بەدبەختترین یانەی ئەم وەرزەی خولی ئینگلیزیە کە زۆرترین یاریزانی دووچاری پێکان هاتووە.

بە جۆرێک، ئێدی هاوی را‌هێنەر ناچار بووە مامەڵە لەگەڵ ٢٩ حاڵەتی لەو شێوەدا بکات لەوەتەی دەستپێکی خولەکە لە ١١ی ئۆگەستی ساڵی رابردوو تا ئێستا. سکای سپۆرتس نووسیویەتی کۆی ئەو رۆژانەی ئێدی لە یاریزانەکانی بێبەش بووە، بریتیە لە ١،٣٣٣ رۆژ کە زۆرترینە لە چاو یانەکانی دیکە.

لە پلەی دووەم، هەردوو یانەی برایتن و مانچستەر یونایتد دێن بە ٢٨ پێکان لە سەرەتای وەرزەکەوە. ئەوەی دووەمیان لە کاتێکی سەختدایە بەوەی دێربی مانچستەری لەپێشە و بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی راسموس هۆیلوندی گۆڵکاری بێبەش دەبێت.

هەرچی پلەی سێیەمی نەهامەتییەکەیە، بەر یانەکانی تۆتنهام، نۆتینگهام فۆرێست، لیڤەرپوڵ، کریستاڵ پاڵاس و چێڵسی دەکەوێت بە دوای یەک. هەریەک لەو یانانە ٢٧ جار پێکانی یاریزانەکانیان یەخەی پێ گرتوون.

لیستەکە بەپێی ژمارەی پێکان بەم جۆرە شۆڕ بووەتەوە:

ئەستۆن ڤێلا ٢٤

لوتن تاون ٢٤

بێرنلی ٢٣

شیفیڵذ یونایتد ٢٣

ئیڤەرتن ٢٢

برێنتفۆرد ٢٠

ئارسیناڵ ١٩

فوڵهام ١٩

مان سیتی ١٩

بۆرنماوس ١٦

وۆڵڤرهامپتن ١٣

وێستهام ١٣

 

بابەتی زیاتر

Back to top button