ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئینزاگی باسی رۆیشتنی لە ئینتەر میلان دەكات

یاریگا –

سیمۆنی ئینزاگی، راهێنەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە دوای یارییەكەیان بەرامبەر ئاتڵانتا باس لە دەنگۆكانی رۆیشتنی لە یانەكەی دەكات.

شەوی رابردوو ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆزێپی میازای تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتڵانتای كرد و یارییەكەشیان بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی سێریا ئەی.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە گرنگیپێدانی یانە گەورەكانی ئەوروپا بە گواستنەوەی سیمۆنی ئینزاگی دەكرد.

ناوی راهێنەرەكەی ئینتەر میلان بە هەریەك لە یانەكانی بارسێلۆنا، چێڵسی، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد بەسترابوویەوە.

لە دوای یارییەكەی ئاتڵانتا ئینزاگی گوتی:

من لێرە لە ئینتەر میلان زۆر دڵخۆشم و بیر لە هیچ شتێكی دیكە ناكەمەوە.

نوێكردنەوەی گرێبەستەكەت؟

كێشە نییە، لێرە هەست بە باشییەكی زۆر دەكەم لەم یانەیەدا، لەگەڵ دەستەی كارگێڕی و بێگومان لەگەڵ یاریزانەكانم، تەنیا سەرنجم لەسەر ئاستی یانەكەمە.

ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 69 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی سێریا ئەی گرتووە و بە جیاوازی 12 خاڵ لە پێش یوڤێنتوسی دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button