ئینگلتەرا

کڵۆپ: پێویستیم بە موعجیزەیە

هیوای بە گەڕانەوەی خێرای یاریزانانەکانی هەیە

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول رایدەگەیەنێت؛ تیمەکەی پێویستی بە ‘موعجیزە’یە تاوەکو ئەمشەو لە ساوسامتن ببەنەوە.

راین گراڤنبێرخ، دوا یاریزانی پێککراوە لە لیستەکەی کڵۆپ، دوای تووشبوونی بە پێکان لە یاری کۆتایی جامی کاراباو لە بەرامبەر چێڵسی.

کڵۆپ لەبارەی زۆری ژمارەی پێکانەکان دەڵێت

پێویستیمان بە موعجیزەیە بەم ژمارە کەمەی یاریزانان کە ئێستا بەردەستن. بۆیە دەمەوێت یاریزانەکان بە خێرایی بگەڕێنەوە. تیمەکەمان قووڵترە لەوەی بیرمان لێدەکرێتەوە، بەبێ ئەم منداڵانە (یاریزانە لاوەکان) هەرگیز نەدەگەیشتینە ئەم قۆناخە. چیرۆکی یەکشەممەی رابردوو، یەکێکە لە جوانترین چیرۆکەکانی تۆپی پێ. کوڕەکانمان گەنجانە یاری دەکەن، ئەزموونیان نییە، بەڵام خاوەن بەهرەیەکی زۆرن.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەبارەی ئامادەیی محەمەد سەڵاح و داروین نونێز روونیکردەوە

بزانین لە مەشقەکان چۆن دەبن، بەڵام بەشداری لە یاری بەرامبەر ساوسامتن ناکەن.

لیڤەرپوول بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ مانچێستەر سیتی و دوو خاڵ لەگەڵ ئارسیناڵ، لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button