ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا بڕیارێک لە دژی ئالڤێس دەدات

یانەی بارسێلۆنا ناوی دانی ئەلڤێزی لە لیستی ئەفسانەکانی یانەکە سڕییەوە پاش ئەوەی دادگا ئەو یاریزانەی بە “دەست درێژیکەری سێکسی” لە قەڵەم دا.

ئەلڤێز بە چوار ساڵ و نیو زیندانی سزادرا بە تۆمەتی سێکسی زۆرە ملێ لە دەستشۆڕی یانەیەکی شەوانەی بارسێلۆنا. دوای بڕیاری دادگاش، یانە کاتالۆنییەکە ناوی ئەو یاریزانەی سڕییەوە لە لیستی یاریزانە رێزلێنراوەکانی یانەکە.

ئەلڤێز خاوەنی 23 ناسناوە لەگەڵ بارسێلۆنا و بە یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی مێژووی یانەکە دادەنرێت بەڵام بەگوێرەی دەیلی مەیل، بارسا دەیەوێت چیتر ناوی ئەو یاریزانە نە لکێندرێت بە یانەکەیانەوە.

هەرچەندە هێشتا بلەوگرانا هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاونەکردووەتەوە بەڵام لە لیستی ئەفسانەکانی بارسێلۆنا ناوەکەی سڕاوەتەوە.

دانی لە 2006دا گەیشتە بارسێلۆنا  و تاوەکو 2016 مایەوە، لەو ماوەیەدا هەرچی ناسناو هەیە بەدەستی هێنا و لە مێژووی یانەکەدا تەنها مێسی لەو یاریزانە ناسناوی زیاتری بردووەتەوە.

هاوکات پەیکەری ئەو یاریزانە لە وڵاتەکەی خۆیشی بە عەلاگە و تیپ شێوێندرا پاش بڕیارەکەی دادگا

بابەتی زیاتر

Back to top button