ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌یاریگا

بۆچی زۆربەی ئەستێرەکانی خولی پۆرتوگال روو لە پرێمەرلیگ دەکەن؟

یاریگا –

لێکۆڵینەوەیەکی نوێی سەنتەری نێودەوڵەتی CIES بۆ تۆپی پێ دەریدەخات، یانەکانی پۆرتوگال خواستێکی زۆریان هەیە تاوەکوو یاریزانەکانیان بۆ ریزی یانەکانی ئینگەڵتەرا بگوازنەوە.

ئەو زانیاریانەی لە نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2023 کۆکراونەتەوە دەریدەخەن 30%ی گواستنەوەکانی تۆپی پێی پۆرتوگال بۆ پرێمەرلیگ بە بەهای 1.2 ملیار یۆرۆ بووە.

لە سەرووی لیستەکەدا ناوی یاریزانانی وەک داروین نونێز و ئەنزۆ فێرناندێز و روبێن دیاز هەیە کە بەهای بازاری گواستنەوەی پۆرتوگالیان لە ئینگەڵتەرا بەرز کردووەتەوە. ئەم ژمارەیە بۆ ئیسپانیا لە 19% و بەهای 752 ملیۆن یۆرۆیە. جواو فێلیکس، کە لە ساڵی 2019 بە بڕە پارەی 126 ملیۆن پاوند بەنفیکای بەجێهێشت و پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد، خاوەنی ژمارەی پێوانەیی گواستنەوەی یاریزانە پورتوگالییەکانە بۆ ئیسپانیا.

فەرەنسا لە پلەی سێیەم دایە بە بڕی 508 ملیۆن یۆرۆ، کە 13%ی داهاتی خولی نایابی پۆرتوگال پێک دەهێنێت. بەشێکی زۆری ئەم بڕە پارەیە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان دەگەڕێتەوە کە یاریزانانی وەک گۆنچالۆ رامۆس و دانیلۆ پێرێرا و ڤیتینیا و نونۆ مێندێزیان لە یانەکانی پۆرتوگالی گواستووەتە ریزی پێکهاتەکەیان.

توێژینەوەی سەنتەری نێودەڵەتی CIES سەبارەت بە گواستنەوەکانی تۆپی پێی پۆرتوگال

هەروەها ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و روسیاش لە لیستی ئەو وڵاتانەی ئەوروپادان کە زۆرترین یاریزانیان لە تۆپی پێی پورتوگال کڕیوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button