ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

ڕامۆس: ئێمە لەگەڵ زەیدانین تا مردن

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس سەركردەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بەرگری لە ڕاهێنەری یانەكەی زەینەدین زەیدان دەكات ، دوای ئەوەی دەنگۆی دوورخستنەوەی هەبوو لە ڕاهێنەرایەتی كردنی یانەكە.

ئەمشەو لە یاریەكانی گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یانەی گالاتەسەرای توركی میوانداری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەكات.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكە كاپتنەكەی ڕیاڵ ووتی: هیچ شتێكی دیكەمان لەبەر دەست نیە تەنها یاریكردن و بەدەستهێنانی خاڵ نەبێت، هەول دەدەین هیچ خاڵێك لەدەست نەدەین لە یاریەكانی داهاتوودا، دەمانەوێت بگەڕێینەوە سەر بردنەوەكانمان و بەشێوەیەك یاری بكەین شایستەی ناوی ڕیاڵ مەدرید بێت.

سەبارەت بە ئەگەری دوورخستنەوەی زەیدان ووتی: پێویستە بیر لە یانەكەمان بكەینەوە، ناكرێت لەگەڵ ڕای خەڵك هەڵسوكەوت بكەیت، زەیدان چارەسەری یانەكەمانی كرد ئەو شارەزای هەموو یانەكەیە.

لە كۆتایشدا ووتی: زەیدان شایەنی ئەوەیە ڕێزێكی زۆر زۆری لێبگیرێ، دوای هەموو ئەوەی پێشكەشی كردین، ئێمە لەگەڵ ئەوین هەتا مردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button