ئه‌مریکائینگلتەراگرنگترین

زانیاری نوێ دەربارەی پێكانەكەی ئالیسن بەیكەر

یاریگا –

دۆریڤال جونیۆر، راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل شۆكێكی گەورەی دەربارەی پێكانەكەی ئالیسن بەیكەر گۆڵپارێزی هەڵبژاردەكەی و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

ئالیسن بەهۆی هەستكردن بە ئازار لە ئەژنۆیدا دەناڵێنێت، كە لە راهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی لە هەینی رابردوو تووش بوو.

بەهۆیەوە گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە نەیتوانیووە لە دوو یاری رابردووی یانەكەی بەرامبەر یانەكانی برێنتفۆرد وبێرنلی بەشداری بكات.

دۆریڤال جونیۆر لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی TNT sportی بەڕازیلی گوتی:

لە یارییە نێودەوڵەتیەكانی داهاتوودا، ئالیسن ناتوانێت لەگەڵمان ئامادە بێت.

چاوەڕوان دەكرێت لە بەرواری 23 و 26ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردەی سامبا دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەكانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا بكات.

بەپێی لێدوانەكانی راهێنەرەكەی سامبا ئالیسن لەو دوو یارییەدا ناتوانێت بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button