سعودیە

ڤیدیۆ: نێیمار گەڕایەوە سعوودیە و لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەی دایە

یاریگا –

نێیمار گەڕایەوە سعوودیە و لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەیدایە و بەمزووانە دەست بە یاریکردن دەکاتەوە.

نێێمار داسێلڤا یاریزانی بەڕازیلی یانەی هیلالی سعوودی شەوی دووشەممە بە فڕۆکە تایبەتەکەی گەڕایەوە ریاز و لەلایەن بەرپرسانی یانە سعوودییەکەوە پێشوازیی لێکرا، نیمۆ لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەی دایە، وابڕیارە لە نەخۆشخانەی وەرزشی ئەسپایەر لە دەوحە چارەسەری زیاتر وەربگرێت بۆ ئەوەی بە زووترین کات دەست بە یاریی بکاتەوە.

مانگی ئۆکتۆبەری رابردوو نێیمار لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆرۆگوای لە بەستەرەکانی ئەژنۆی تووشی پێکانێکی قورس بوو، کە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینی رابردوو بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندی بە ریزەکانی هیلالەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button