فۆرمولا وەنگرنگترین

ئاستۆن مارتن ئۆتۆمبێلی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەنی نمایشکرد

فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ چاوی لە خەڵاتە گەورەکانە

یاریگا –

تیمی ئاستۆن مارتن ئۆتۆمبێلی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەنی لە ئیڤێنتێکدا ئاشکرا کرد.

دوای تیمەکانی هاس، ویلیامز، کیک ساوبێر، ئاڵپاین و ئاڕ بی، ئاستۆن مارتن ئۆتۆمبێلە نوێیەکەی لە بارەگای سەرەکی کۆمپانیاکە لە سیلڤەرستۆن نمایشکرد.

فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ و لانس ستڕۆڵ، شۆفێرانی تیمی ئاستۆن مارتن و هەریەکە لە لۆرێنس ستڕۆڵ، خاوەن و مایک کڕاک، بەڕێوەبەری تیم و دان فاڵۆس، بەڕێوەبەری هونەری ئامادەی ئیڤێنتەکە بوون.

ئاستۆن مارتن لە سەرەتای وەرزی رابردوو، رکابەرێکی سەرسەختی تیمی رێدبوڵ بوو، ئەم وەرزەش هیوایان بە چوونەوە نێو رکابەرییەکان هەیە.

مایک کڕاک، بەڕێوەبەری تیمی ئاستۆن مارتن لە دوای نمایشکردنی ئۆتۆمبێلە نوێیەکە روونیکردەوە

هەوڵمانداوە سەرنج لەسەر تەواوی کارەکانی ئەوانەی پێشووی خۆمان دابنێین، وەرزی رابردوو، وەرزێکی زۆر گەورەیان پێشکەشکرد، پڕ لە خاڵی ئەرێنی بوو. گۆڕانکاریمان لە ئۆتۆمبێلی ئەم وەرزەدا کردووە، لەچەندین رووەوە زۆر جیاوازە و زۆربەی پارچەکانی ئۆتۆمبێلەکەمان گۆڕیوە.

تاوەکو ئێستا تەواوی کۆمپانیاکان ئۆتۆمبێلەکانی ئەم وەرزەیان نمایش نەکردووە، بڕیارە تیمی فێراری سبەی سێشەممە، ئۆتۆمبێلەکەیان نمایش بکەن، رۆژی دواتر تیمەکانی مێرسێدس و پاشان ماکلارن نمایشی دەکەن و پێنجشەممەش، رێدبوڵ دوا تیمی نمایشکار دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button