فۆرمولا وەنگرنگترین

ڤێرستاپن وەک هەمیشە دەرچووی یەکەمە و سێرجیۆ بەشداری خەڵاتی گەورەی سعودیە ناکات

خەڵاتی گەورەی سعودیە بەبێ پێرێز بەڕێوەدەچێت

یاریگا –

ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری تیمی رێدبوڵ بۆ جاری دووەم لەم وەرزەی کێبڕکێیەکانی فۆرمولا وەن، دەرچووی یەکەم دەبێت.

ڤێرستاپتن لە قۆناخی سێیەمی کێبڕکێیەکانی پاڵاوتنی خەڵاتی گەورەی سعودیە، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ئەم ئێوارەیە، دەرچووی یەکەم دەبێت.

چارلس لوکلێرک، شۆفێری تیمی فێراری بە جیاوازی 0.319 بەش لە چرکە لە دوای ماکسەوە گەیشتە خاڵی کۆتایی و دەرچووی دووەم دەبێت. هەرچەندە شۆفێرەکەی فێراری هەندێ کێشەی هونەری بۆ دروستبوو، بەڵام لە دوو سووڕدا پێش سێرجیۆ پێرێز کەوت، بەڵام نەیتوانی پێشی ماکس بکەوێت.

هەریەکە لە فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ، شۆفێری تیمی ئاستۆن مارتن دەرچووی چوارەم دەبێت و هەردوو شۆفێری تیمی ماکلارن، ئۆسکار پیاستری و لاندۆ نۆریس دەرچووی پێنجەم و شەشەمی خەڵاتی گەورەی سعودیە دەبن.

جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پێش لویس هامڵتنی هاوتیمی کەوت، سەرەڕای هەڵەیەکی لە سووڕی یەکەمی قۆناخی سێیەمی پاڵاوتنەکان. هەریەکە لە یوکی تسونۆدا، شۆفێری تیمی ئاڕ بی و لانس ستڕۆڵ، شۆفێری تیمی ئاستۆن مارتن دەرچووی نۆیەم و دەیەمی پاڵەوانیەتیی خەڵاتی گەورەی سعودیە دەبن.

سێرجیۆ پێرێز، شۆفێری تیمی رێدبوڵ، بەهۆی ئاوسانی پەلەڕیخۆڵە، ناتوانێت بەشداری کێبڕکێی خەڵاتی گەورەی سعودیە بکات، ئۆلیڤەر بیرمان، شۆفێری یەدەکی تیمەکە، شوێنی دەگرێتەوە.

کاتژمێر 20:00 بە کاتی هەولێر، کێبڕکێی خەڵاتی گەورەی سعودیە لە جەدە بەڕێوەدەچێت و تۆڕی وەرزشی یاریگا لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی رووماڵی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button