راپۆرتی تایبەتفۆرمولا وەنگرنگترین

شۆفێرانی فۆرمولا وەن هاندەری کام یانەن؟

هامڵتن بە لێدان بووەتە هاندەری یانەیەکی لەندەن !

یاریگا –

لویس هامڵتن، ماکس ڤێرستاپن و فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ جیا لەوەی شۆفێری فۆرمولا وەنن، کەچی لە نزیکەوە سەیری یانە دڵخوازەکانیان دەکەن.

شەممەی داهاتوو، کێبڕکێی خەڵاتی گەورەی بەحرێن بەڕێوەدەچێت و دەبێتە دەستپێکی وەرزی نوێی رکابەرییەکانی فۆرمولا وەن.

24 کێبڕکێ لە نێوان مانگی مارس/ئادار و مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دەکرێن، هەرچەندە شۆفێرانی فۆرمولا وەن زۆر بە کارەکانیان سەرقاڵن، بەڵام ئەمە نەبووەتە رێگر لە سەیرکردنی یاریی وەرزشەکانی دیکە.

لەم بابەتەدا، یانەکانی دڵخوازی دیارترین شۆفێرانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەن باس دەکەین.

ماکس ڤێرستاپن

ڤێرستاپن دەیەوێت بۆ چوارەم جار لەسەر یەک ببێتە پاڵەوان، بەڵام جیا لەمەش، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پی ئێس ڤی ئایندهۆڤن دەکات. یانە هۆڵەندییەکە ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئێردیڤیسێ دێت و چاوی لەوەیە جارێکی دیکە لە دوای پێنج ساڵ، ببێتەوە پاڵەوانی هۆڵەندا.

ڤێرستاپن لەبارەی ئایندهۆڤنەوە دەڵێت

خۆشەویستی من بۆ ئایندهۆڤن لەگەڵ باوکم دەستیپێکرد، کاتێک کۆمپانیای فیلیپس سپۆنسەری باوکم بوو، بۆیە بەردەوام بانگهێشتی یارییەکانی ئایندهۆڤن دەکرا و منیش لەگەڵیدا دەچووم. لەو کاتەوە یانەکەم خۆشویست و زیاتر لە ئەیاکس کەوتە دڵمەوە. من یاریزانی تۆپی پێ نیم و نازانم یاری بکەم، بەڵام بەردەوام ئاگاداری یارییەکانی ئایندهۆڤنم.

لویس هامڵتن

لویس هامڵتن
لویس هامڵتن بە درێسی ئارسیناڵ

شۆفێرە بەریتانییەکە لە منداڵییەوە هاندەری ئارسیناڵە، لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس دەڵێت

کاتێک منداڵ بووم، زۆربەی هاوڕێیان هاندەری تۆتنهام و مانچێستەر یونایتد بوون، منیش هەر ماوەیەک هاندەری یەکێک لەم یانانە دەبووم. بیرمە کە دەگەڕامەوە ماڵەوە، خوشکم لێی دەدام و دەیگوت، دەبێ ببیتە هاندەری ئارسیناڵ. بۆیە لە تەمەنی پێنج بۆ شەش ساڵی بوومە هاندەری ئارسیناڵ.

هەرچەندە هامڵتن هاندەری ئارسیناڵە، بەڵام لە ئەپریل/نیسانی ساڵی 2022، لەگەڵ مارتن بڕۆتن، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای بریتش ئێروەیس، خەریکبوو یانەی چێڵسی بکڕن، بەڵام تۆد بۆیڵی، بەڕەکەی لەژێر پێ دەرهێنان.

بەشێوەیەکی گشتی من حەزم لە وەرزشە و تۆپی پێ گەورەترین وەرزشی جیهانە، بۆیە کاتێک بیستم دەرفەتی کڕینی چێڵسی هەیە، پێم وابوو دەرفەتێکی زۆر گەورەیە و دەتوانم بچمە قووڵایی وەرزشەکەوە، بەڵام پڕۆسەکە سەرکەوتوو نەبوو.

فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ

فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ
فێرناندۆ ئاڵۆنسۆ لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ

شۆفێرە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا هاندەری ریال مەدریدە، لە سێپتێمبەر/ئەیلوولی ساڵی 2017 بووە هاندەری شەڕەفی یانەکە. لەو رۆژەدا ئاڵۆنسۆ گوتی

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر تایبەتە، چونکە ئەم یانەیەم خۆشدەوێت و هاندەری ئەم یانەیەم. هاندەری ریال مەدرید چونکە هاندەری ریال مەدرید، ئەمە وەک ئەوەیە برۆی سەرچاوانم قاوەیین بەبێ ئەوەی بزانم بۆچی ئەو رەنگەیە. وەک ملیۆنان کەسی ئەم جیهانە، منیش هاندەری ریالم.

کارلۆس ساینز

هاوشێوەی ئاڵۆنسۆ، ساینز هاندەری ریال مەدرید و لە مەدریدیش لەدایکبووە. چەندین وێنەی ساینز بە درێسی مەدرید بڵاودەبنەوە. لە ساڵی 2022 ساینز سەردێڕی رۆژنامەکانی داگیرکرد، کاتێک رەتیکردەوە واژۆ لەسەر درێسێکی بارسێلۆنا بە لیۆنێل مێسی واژۆ بکات.

جۆرج رەسڵ

جۆرج رەسڵ
جۆرج رەسڵ لەگەڵ درێسی وۆڵڤز

شۆفێری مێرسێدێس لە ناوچەی نۆرفۆڵک گەورە بووە، بەڵام هاندەری وۆڵڤزە، ئەمەش بەهۆی باوکییەوە. رەسڵ لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنی چیرۆکەکەی لەگەڵ گورگەکانی باکوور دەڵێت

باوکم یەکێکە لەو هاندەرانەی بلیتی تەواوی یارییەکانی وەرزی وۆڵڤز دەکڕێت، لە هەموو وەرزێک تەنیا ئامادەی هەشت یان نۆ یاری وۆڵڤز دەبم، بەڵام هەرکاتێک ئامادە دەبم، دڵم پڕ لە خۆشی دەبێت و زیاتر دەبمە هاندەری زەردپۆشەکان.

چارلس لوکلورک

لێکلێرک لە مۆناکۆ لەدایکبووە، بۆیە هاندەری یانەی هەمان شارە، کە بەشداری لیگ وەنی فەرەنسی دەکات. چەند جارێک بەشداری لە یارییەکانی خێرخوازیدا کردووە. کاتێک لە تەمەنی 21 ساڵیدا کێبڕکێییەکی فۆرمولا وەنی بردەوە، لەلایەن مۆناکۆوە خەڵاتکرا.

پیێر گاسلی

شۆفێری فەرەنسی لە شاری روان-ی باکووری فەرەنسا لەدایکبووە، روان پایتەختی هەرێمی باکووری ناوچەی نۆرماندییە. گاسلی هاندەری پاریس سانجێرمانە و بەردەوام لە سۆشیال میدیای تایبەتی خۆییەوە، باسی پی ئێس جی دەکات. لە هاوینی ساڵی 2021 درێسێکی تایبەتی بۆ دروستکرا و دەستەی کارگێڕی پێشکەشی کرد.

سێرجیۆ پێرێز

سێرجیۆ پێرێز
سێرجیۆ پێرێز شۆفێری تیمی رێدبوڵ

شۆفێری مەکسیکی هاندەری یانەی کڵەب ئەمێریکای پایتەختی مەکسیکە. هەرچەندە لە ساڵی رابردوودا کاتێک چیڤاسی رکابەری راستەوخۆی کڵەب ئەمێریکا لە خوارێزی بردەوە و پێرێز بە دەمخەندەوە بیندرا، رەخنەی زۆری ئاڕاستە کرا و بووە ترێندی تویتەر لە مەکسیک.

ئۆسکاری پیاستری

پیاستری لە ئوسترالیا لەدایکبووە و زیاتر حەزی لە کریکێتە و تۆپی باسکەیە. ئەگەر سەیری وێبسایتی فەرمی پیاستری بکەیت، لێبرۆن جەیمس و مایکڵ جۆردان، وەک دوو پاڵەوان وەسف دەکات.

لاندۆ نۆریس

لاندۆ نۆریس
لاندۆ نۆریس, شۆفێری تیمی مەکلارن

شۆفێرە بەریتانییەکە لە بریستۆل گەورە بووە و هاندەری بریستۆل سیتییە. باوکی نۆریس لە منداڵییەوە لاندۆی لەگەڵ خۆی دەبردە یارییەکانی بریستۆل سیتی، بۆیە لەوساتەوە هاندەری بریستۆل سیتییە، هەرچەندە پێشتر سەرسامی خۆی بە مانچێستەر یونایتد دەربڕی و خۆشەویستی خۆیشی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناشارێتەوە.

لانس ستڕۆڵ

شۆفێری کەنەدی زیاتر حەزی لە تۆپی پێی ئەمریکییە (رەگبی). ستڕۆڵ هاندەرێکی سەرسەختی یانەی نیویۆرکە و بەردەوام ئامادەی یارییەکان دەبێت، بە تایبەت یاری سوپەر بۆوڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button