فۆرمولا وەنگرنگترین

خەڵاتی گەورەی بەریتانیا لە سیلڤەرستۆن بەڕێوەدەچێت

خەڵاتی گەورەی بەریتانیا لە 7ی یۆلیۆ/تەموزی داهاتوو دەکرێت

یاریگا –

گۆڕەپانی سیلڤەرستۆن، بۆ ماوەی 10 ساڵی دیکە پێشوازی لە خەڵاتی گەورەی بەریتانیا بۆ فۆرمولا وەن دەکات.

گۆڕەپانی سیلڤەرستۆن دەکەوێتە ناوچەی نۆرسامتنشایەر و یانەی شۆفێرانی بەریتانی خاوەندارێتی دەکات. لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر باس لە لەدەستدانی پێشوازیکردن لە خەڵاتی گەورەی بەریتانیا دەکرا، بەڵام ئێستا لەگەڵ رێکخەرانی فۆرمولان وەن رێککەوتن و بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 30 ملیۆن پاوەند و بەلانیکەم، تاوەکو ساڵی 2034 بەردەوام دەبێت.

ستێفانۆ دۆمینیکالی، سەرۆکی کۆمپانیای فۆرمولان وەن لە دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە روونیکردەوە

سیلڤەرستۆن گۆڕەپانێکی تایبەتی مێژووی فۆرمولا وەنە، ئەمە 90 ساڵە کێبڕکێیەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت، ئەمەش بووەتە هۆکاری راکێشانی سەرنجی زیاتری هەواداران لە جیهان.

سیلڤەرستۆن پێگەیەکی تایبەتی لە مێژووی فۆرمولا وەندا هەیە، بۆ یەکەمجاریش لە ساڵی 1950 کێبڕکێی تێدا کراوە.

لە ساڵی رابردوودا، کاتێک ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری هۆڵەندی و تیمی رێدبوڵ خەڵاتەکەی بردەوە، نزیکەی 150 هەزار کەس لە گۆڕەپانەکە بینەری کێبڕکێیەکە بوون، جیا لەمەش نزیکەی نیو ملیۆن کەس، لە ماوەی بەڕێوەچوونی کێبڕکێیەکە لە 7 تاوەکو 9ی یۆلیۆ/تەمووزی ساڵی رابردوو سەردانی گۆڕەپانەکەیان کرد.

کۆمپانیای لیبێرتی میدیا کە خاوەنی پشکە لە کۆمپانیای فۆرمولا وەن، نیازی رێکخستنی کێبڕکێی فۆرمولا وەنی لە شەقامەکانی لەندەن هەبوو، بەڵام بەهۆی زۆری ئاستەنگەوە، پلانەکە لەبارچوو و گرێبەست لەگەڵ سیلڤەرستۆن نوێکرایەوە.

کێبڕکێیەکانی وەرزی نوێی فۆرمولا وەن لە 2ی ئادار/مارسی داهاتوو لە بەحرەین دەستپێدەکات و خەڵاتی گەورەی بەریتانیاش لە 7ی یۆلیۆ/تەموزی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button