ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ گلەیی لە تەمەنی یاریزانانی یانەکەی هەیە

''دەبێ هاوسەنگی لە پێکهاتەدا هەبێت''

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی پێی وایە، رەنگە تیمەکەی باجی نەبوونی یاریزانی بەتەمەن بدات.

لە هاوینی ساڵی 2022 تاوەکو ئێستا، چێڵسی زیاتر لە یەک ملیار پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردووە و بەشی زۆری یاریزانان لە ژێر 25 ساڵییەوەن.

چێڵسی خاوەن لاوترین یانەی پرێمەرلیگە و ناوەندی تەمەنی یاریزانانی یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا تەنیا 22.8 ساڵ بوو.

تیاگۆ سیلڤا (39 ساڵ)، رەحیم ستێرلینگ (29 ساڵ)، مارکوس بێتینێلی (31 ساڵ)، بێن چیلوێڵ (27 ساڵ)، رۆبێرت سانچێز (26 ساڵ) کریستۆفەر ئێنکونکو (26 ساڵ)، ئەمانە تاکە یاریزانانن تەمەنیان لە سەرووی 25 ساڵییەوە بێت.

پۆچێتینۆ لەبارەی نەبوونی یاریزانی بەتەمەنەوە دەڵێت

نامەوێت راهێنەرێک بم، یاریزانی لاو لە پێکهاتەی سەرەکیدا لە ئینگلتەرا دەستنیشان بکەم، بەڵام ئەمە راستییە. ئەوەی روونە ئێمە لە پلەیەکی گونجاودا نین، دەبووایە لە پلەیەکی دیکە بوونایە.

پۆچێتینۆ روونیکردەوە، هۆکاری ناجێگیری ئاستی چێڵسی، زۆری ژمارەی یاریزانانی نوێییە لە ماوەیەکی کورتدا

تیمێکی زۆر لاون، زۆر یاریزانی لاومان هەن، تاڕادەیەک هاوسەنگیمان پاراستووە، چونکە یاریزانی وەک سیلڤا و ستێرلینگمان هەیە. کێشەی سەرەکی تەنیا زۆری ژمارەی یاریزانانی لاو نییە، بەڵکو کێشە لە پێکهاتەکەدایە، تیمەکە لاوە، 16-17 یاریزانی نوێ لە سەرەتای وەرزدا هاتوون، پێویستیمان بە دروستکردنی تیمە.

چێڵسی لە پلەی 11ی پرێمەرلیگدا دێت و ئەمشەو لە سێلهێرست پارک، دەبێتە میوانی کریستال پاڵاس.

بابەتی زیاتر

Back to top button