ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لیڤەرپوول چاودێری تۆسین دەکات

رێدز دڵی بەرگری دەوێت

یاریگا –

لیڤەرپوول چاودێری تۆسین ئادارابۆیی بەرگریکاری فولهام دەکات.

ماڵپەڕی ئێڤنینگ ستاندارت بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول بە وردی چاودێری تۆسین ئادارابۆیی بەرگریکاری فولهام دەکات، ئەگەری هەیە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

یۆرگن کڵۆپ هاوینی داهاتوو ماڵئاوایی لە رێدز دەکات، لیڤەرپوول دوای راهێنەرە ئەڵمانییەکەی پێویستی بە رێکخستنەوەی هێڵی بەرگری تیپەکەی دەبێت و لە ئێستاوە خۆی بۆ ئەو ئەرکە ئامادە دەکات.

گرێبەستی جۆیێل ماتیپی تەمەن 32 ساڵان لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، پێشبینی دەکرێت بەرگریکارەکەی رێدز بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ئیتیفاقی سعودییەوە بکات.

چارەنووسی ڤیرجیڵ ڤان دایکیش بە ناڕوونی ماوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە ئەگەری رۆیشتنی لە یانەکەی بە کراوەیی هێشتەوە.

لە لایەکی دیکە لیڤەرپوول پێویستە یاریزانێکی ئینگلیزی بگوازێتەوە ریزەکانی تا بەپێی یاساکانی وەرزی داهاتووی چامپیۆنزلیگ باڵانسی یاریزانە ناوخۆییەکانی رابگرێت.

ڤان دایک و ماتیپ

تۆسینی تەمەن لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ فولهام بەسەردەچێت، بژاردەیەکی گونجاوە بۆ لیڤەرپوول و دەتوانن بە گرێبەستێکی ئازاد یاریزانێکی دڵی بەرگری بگوازنەوە و بەشێکی زۆری گرفتەکانیان چارەسەر بکەن.

ئادارابۆی لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوو ئامانجێکی سەرەکی تۆتنهام بوو، بەڵام لەندەنییەکان نەیانتوانی یاریزانەکە بگوازنەوە و لە کۆتاییدا دراگوشینی بەرگریکاری جێناوایان گواستەوە.

بەرگریکارە نایجیرییە-ئینگلیزەکە لە ئەکادیمیای مانچێستەر سیتی پێگەیشتووە، چوار وەرزە یاری بۆ فولهام دەکات، بەشداری 123 یاری کردووە، 4 گۆڵ و 2 ئەسیستیشی بۆ کۆتەجەرز کردووە.

تۆسین ئادارابۆیی بەرگریکاری فولهام

بابەتی زیاتر

Back to top button