ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی لینگارد پەیوەندی بە سیئۆل کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جێسی لینگارد پەیوەندی بە سیئۆلی کۆریای باشوور کرد.

کەمێک لەمەوبەر یانە کۆرییەکە بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ جێسی لینگاردی ئینگلیزی گەیشتوونەتە رێککەتن و یاریزانەکەیان بە میدیاکان ناساند.

گرێبەستەکەی لینگارد لەگەڵ سیئۆل بۆ ماوەی دوو وەرز دەبێت و بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەشی لەگەڵدا دەبێت.

هەروەها مووچەی ساڵانەی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانییەکە لەگەڵ یانە نوێیەکەی ملیۆنێک و 150 هەزار دۆلار دەبێت، بەمەش دەبێت بە خاوەن زۆرترین مووچە لە تیپەکەیدا.

لینگارد یاریی بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتد، دێربی کاونتی، وێستهام یونایتد و نۆتینگهام کردووە، بە درێسی سەرجەم یانەکان 379 یاری کردووە، 76 گۆڵی کردووە و 57 گۆڵیشی درووستکردووە.

32 یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕاش کردووە، 5 گۆڵ و 6 ئەسیسیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button