ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوبەری پێشووی یۆڤی: من لەگەڵ هاتنی رۆناڵدۆ نەبووم

جیوسیپی مارۆتا بەڕێوبەری پێشووی یوڤێنتۆس ئاشکرایدەکات ئەو لەگەڵ ئەوەدا نەبووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازنەوە یانەکە.

مارۆتا ماوەی 10 ساڵ بەڕێوبەری گشتی یوڤێنتۆس بوو، بەڵام دوای مانگێک لە گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەستی لەکار کێشایەوە و ئێستا هەمان پۆستی لە ئینتەرمیلان هەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ دازن مارۆتا وتی

سەرەتا پێویستە ئەوە بڵێم 10 ساڵی سەرسوڕهێنەرم لە یوڤێنتۆس بەسەربرد، بەڵام خاوەنەکان، سترایجییەکی جیاوازییان لە خەیاڵدا بوو بۆ یانەکە لەوەی کە من هەمبوو، بۆیە کاتی ئەوە بوو بکشێمەوە. چونکە مافی خۆیانە بیرۆکەی خۆیان هەبێت. من لەگەڵ گواستنەوەی رۆناڵدۆ نەبووم، قسە لەسەر یاریزانەکە نیە وەکو توانا بەڵکو بەهۆی ئەو بارەی دەیخستە سەر یانەکە لەرووی داراییەوە. ناتوانم بڵێم ئەوە هۆکاری رۆیشتنم بوو بەڵکو یانەکە پێویستی بە گۆڕانکاری بوو.

رۆناڵدۆ لە 2018دا بە 100 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ مەدریدەوە گوێزرایەوە بۆ یوڤێنتۆس، لەو سێ ساڵەی لە ئیتاڵیا بەسەری برد، دوو ناسناوی سکودێتۆی بۆ یوڤێنتۆس بردەوە و 101 گۆڵیشی بۆ تۆمارکردن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button