ئیسپانیا

بارسێلۆنا پەیوەندی بە هانسی فلیکەوە دەکات

یاریگا –

بارسێلۆنا وەکوو یەکەم بژاردە پەیوەندی بە هانسی فلیکی ئەڵمانی کردووو و بە پێچەوانەی قسەکانی دیکۆ (بەڕێوەبەری وەرزشی) بە دوای باشترین جێگرەوە بۆ شوێنی چاڤی دەگەڕێن.

تەنها هەفتەیەک دوای ئەوەی چاڤی هێرناندێز رۆیشتنی خۆی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا راگەیاند، بارسێلۆنا زانی کەکاتی زۆری بەدەستەوە نییە و بە زووترین کات دەستیان بە پرۆسەی دۆزینەوەی باشترین جێگرەوە کرد.

بەم مەبەستەش بە گوێڕەی ماڵپەڕی بیڵدی ئەڵمانی، یانە ئیسپانییەکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هانسی فلیک دەستپێکردووە. راهێنەری پێشووی یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، کە لە ساڵی 2020 لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ سەرکەوتنێکی مێژوویی بەسەر بارسادا بەدست هێنا کە بە ئەنجامی 8-2 سەرکەوتوو بوو، لەم رۆژانەدا بێ یانە ماوەتەوە.

ئەو راهێنەرەی کە سەرکردایەتی یەکێک لە درەوشاوەترین وەرزەکانی بایرن میونشنی کرد, لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نەیتوانی سەرکەوتوو نەبوو. بە گوێڕەی هەواڵەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لە رێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە دیکۆ بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا قسەی لەگەڵ کردووە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە یەکەم بژاردەی خوان لاپۆرتا بوو بۆ جێگرتنەوەی کۆمان لە ساڵی 2021دا، بەڵام رەتیکردەوە. بەڵام تا ئەو کاتەی بارسێلۆنا بە فەرمی رایدەگەیەنێت کێ سەرکردایەتی تیپەکەی لە وەرزی داهاتوودا دەگرێتە ئەستۆ، پێشبینی دەکرێت ناوی زۆر لەدەوری یانەکە ببیسرێت، بەڵام فلیک ئێستا جددیترین بژاردەیە کە بارسا لەگەڵیدا لە گفتوگۆدایە.

لە کۆتایی بابەتەکە بیڵد نووسیویەتی فلیک داوای کاتی لە یانە کاتالۆنییەکە کردوە و تا ئێستا وەڵامی کۆتایی نەداوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button